هندستان بووە دووەمین وڵات لە زۆری ژمارەی توشبوانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەویش دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
بەگوێرەی ئامارێکی نوێی وەزارەتی تەندروستی هندستان، ٩٠هەزار و ٨٠٢حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە بەمەش ژمارەی توشبوانی گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٢٠٤هەزار و ٦١٤ کەس.
ئەمە لە کاتێکدایە لەماوەی یەک رۆژدا تەنها لەو وڵاتە هەزار و ١٦ حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە، بەمەش ژمارەی مردن بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ٧١هەزار و ٦٤٢ کەس.
تا ئێستا ئەمریکا بە تۆمارکردنی ٦،٢٥ملیۆن حاڵەت ریزبەندی یەکەمی لە توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە.