هەڤاڵ ئەبوبەکر لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لە گۆڕستانەکان وەردەگیرێت هاتە دەنگ

کوردستان 07/09/2020

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ ناشتن و شاردنەوەی مردوو لە گۆڕستانەکاندا دانراوە هاتە دەنگ و دەڵێت "ئێمە لەگەڵ پرۆژەکەداین بەڵام لەگەڵ کاتی راگەیاندنی پرۆژەکەدا نین".

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەمیانی بەرنامەیەکی تایبەتدا سەبارەت بە ناشتن و شاردنەوەی مردوو لە گۆڕستانەکاندا بە (BMC)راگەیاند "ئەم پرۆژەیە ئەگەر بووە هۆی زیان گەیاندن به هاوڵاتیان ئەوە بەهەموو شێوەیەک ئەو پرۆژەیە ڕەت دەکەینەوە، دەبێت وردەکاری تەواو بۆ هاوڵاتیان بخرێتە ڕوو".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر پرۆژەیەک لە بەرژەوەندی هاولاتیان نەبێت ئێمە دژی دەوەستینەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەین هەر پرۆژەیەک کە خزمەت بە شارەکە بکات ئەنجام بدرێت".

ڕوونیشکردەوە "هەر کۆمپانیا و لایەنێک هەر پرۆژەیەکی پێبێت بۆ ئەوەی بۆ ئەم شارە ئەنجام بدات ئەگەر خزمەت و لەبەرژەوەندی شارەکە نەبێت رێگەی نادەین جێبەجێ بکرێت".

پارێزگاری سلێمانی ووتیشی " ئێمە کە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووین بە هەوڵی هەر حەوت فراکسیۆنەکە ئەم ئیشەمان ڕاگرت، وە قسەمان لەگەڵ شارەوانی کردووە لەسەرجەم ئەو گۆڕستانانە ی کە جێگەی ماوە دەتوانن خەڵک خۆشەویستانیان بنێژ، وە پێداچوونەوە بۆ ئەو نرخانە بکرێت کە وەردەگیرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا