بەدواداچوون بۆ داهاتی خاڵە سنوریەکان دەکرێت

کوردستان 07/09/2020

Alternate Text

بەدواداچوون بۆ داهاتی خاڵە سنوریەکان دەکریت و سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت "هیچ بەرچاو ڕونیەک نیە بۆ دابەشکردنی موچە بۆ ئەم مانگە ئەگەر بە لێبڕینیشەوە بێت".

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە (BMC) ڕاگەیاند "هیچ بەرچاو ڕونیەک نیە بۆ دابەشکردنی موچە بۆ ئەم مانگە ئەگەر بە لێبڕینیشەوە بێت".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "لە ئێستادا لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون بۆ داهاتی خاڵە سنوریەکان و دەمانەوێت تەواوی وردەکاری ئەو داهاتانە بزانین کە لە خالە سنوریەکاندا دەست هەرێم دەکەوێت".

ڕونیشیکردەوە، هەر کەسێک بەرپرس بێت لە نەمانی داهاتی خاڵە سنوریەکان ئەوە دوای ئەو لێکوڵینەوەی کە دەستان پیکردووە ئەوە بانگێشتی پەرلەمانی دەکەن و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکەن.

جەختیشیکردەوە، هەموو ئەو هەوڵانە بۆ ئەوەیە کەبتوانن بە پاڵپشتی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی ناوەند دەیکەن بتوانین موچەی فەرمانبەران بە بێ لێبڕینەوە دابەش بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە سبەی شاندی دانوستانکاری هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی موچە و بودجە هەرێم سەردانی بەغداد بکات.

پیشتریش سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (BMC)راگەیاند" لیژنەی دانوستانکارەکەی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەچنە بەغداد لە ڕوی یاساییەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا