Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لاهور شێخ جەنگی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەڤەری راپەرین کۆبوونەوە

کوردستان

بینراو 35

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کودستان ئەمڕۆ دوشەممە لەگەڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەڤەری راپەرین کۆبوەوە.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کودستان لەپەیجی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ دوشەممە لەگەڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەڤەری راپەرین کۆبووەتەوە و باسیان لە کێشە و گرفتەکانی خەڵکی راپەڕین کردوە".

هاوکات ئەوەشی خستۆتەڕوو" دەبێت زیاتر بەتەنگ داواکارییەکانی خەڵکیەوە بچین، دیارە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستانە".

دەقی پەیامەکەی لە فەیسبووک:

ئەمرۆ لەگەڵ هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەڤەری راپەرین کۆبومەوە. لەو کۆبونەوەیەدا باسی گرنگی دەڤەری راپەرین و پشدەر کرا کە هەمیشە پێشەنگ بوون لە بەخشینی شەهید و قوربانی بۆ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد.

لەو کۆبونەوەیەدا باس لە کێشە و گرفتەکانی خەڵکی دەڤەرەکە کرا و جەختمان کردوە کە دەبێت زیاتر بەتەنگ داواکارییەکانی خەڵکیەوە بچین، دیارە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستانە و ڕێگر نییە لە خۆپیشاندان و داوا ڕەواکانیان بەڵام هەرگیز لەگەڵ تێکدان و سوتانی بارەگاکاندا نییە.

هەربۆیە هەڤاڵانی سەرکردایەتی دەڤەرەکەمان ڕاسپارد کەلەماوەیەکی کەم دا ڕاپۆرتێک لەبارەی گرفت و کەموکورتییەکانی سنورەکە ئامادە بکرێت بۆئەوەی یەکێتیی لەڕێگای نوێنەرەکانی لەحکومەت ڕێگا چارە و کێشەکانی دەڤەرەکە چارەسەر بکەن، هەر لەو کۆبونەوەیەدا باسمان لەوەکرد هەموو ئەوانەی دەبنە مایەی گرفت و دەست لە موڵکی گشتی وەردەدەن دەبێت ئیجرائاتی یاساییان بەرامبەر بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP