بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، جێگرەوەی سۆران عومەر سوێندی یاسایی بخوات.
پەرلەمانی کوردستان، لە نوسراوێکدا بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی دیاریکردووە، کە بڕگەیەکی بۆ زیادکراوە و بریتییە لە سوێند خواردنی عومەر عەبدوڵا فەتاح، لەبری سۆران عومەر وەک پەرلەمانتاری نوێی فراکسیۆنی کۆمەڵ.
هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت، بە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای ئەرک و مافی نەخۆش، لە ئەستۆگرتنی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان، پێداچوونەوە بە چەند ماددەیەکی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر وکارتێکەرە عەقڵییەکان.