راگرتنی ئۆتۆمبێل لەم شوێنانە قەدەغە کرا

کوردستان 08/09/2020

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، پارککردنی ئۆتۆمبێلیان لە چەند شوێنێکی هەولێر قەدە‌غە کردووە و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم دوکاندار وخاوەن کارەکان پزیشک ودەرمانسازو خاوەن کارە پزیشکیەکانی شەقامی پزیشکان وشەقامی باتەو شەقامی موزەفەریەو شەقامی ٢٠مەتری دەوری قەلاو پارکی شار دەکەینەوە کەوا لەڕۆژی٨-٩-٢٠٢٠ پارککردنی ئۆتۆمبێلەکان لەو شوێنانە قەدەغە دەکرێت وەتەنها رێگە دەدرێت بەوەستانی کاتی.

روونیشیکردووەتەوە، ئەم هەنگاوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ونەهێشتنی خنکانە لەسەنتەری شار.

ئاشکراشی کردووە، هەر شوفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت بەبڕی ٣٠هەزار دینار کەسزای وەستانە لەشوێنی قەدەغە و لەحاڵەتی بەردەوامی یان دوبارە کردنەوەی سەرپێچیەکە دەست بەسەر ئوتومبیلەکە دادەگیرێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رێگەی کۆیە – دوکان داخرا

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا