پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، رەفیقی وێنەگر کە
ناسراوە بە (چاوی سلێمانی) لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە
٨ی ٩ی ٢٠٢٠، رایگەیاند، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پرسەو پەژارەو خەم و ماتەمینیی
خۆمان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری
کوردستان و سلێمانی بەڕێز کاک رەفیقی مسەور دەردەبڕین، داواخوازین خودای گەورە
ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان بەهەشت بێت.
لای خۆیەوە رۆژنامەنوس کاوە شێخ عەبدوڵا لەبارەی
کارەکانی رەفیقی وێنەگر نوسیویەتی، شاری سلێمانی ئەگەر مێژوویەکی هەبێ بە فۆتۆ، بەشی
هەرەزۆری هی کاک رەفیقی وێنەگر و باوکیەتی، ئەم پیاوە لە پاڵ کەسابەتی رۆژانەی بە
وێنەگرتن، بایەخێکی زۆر گەورەی بە وێنەی گەڕەک و رووداو و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی
دابوو.
ئاشکراشیکردووە، ناوبراو ئەرشیفخانەیەکی زۆر دەوڵەمەندی
لەبواری وێنەگریدا هەبوو، بەداخەوە ئەمڕۆ دەمەوبەیانی ئەمڕۆ ٨ی ٩ی ٢٠٢٠، لە تەمەنی
٨٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ره‌فیقی وێنه‌گر ناوی ته‌واوی (ره‌فیق مه‌حمود
محه‌مه‌د)ه و ساڵی ١٩٣٢ له گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له‌دایكبوه، له‌ساڵی ١٩٦٥ هاوسه‌رگیری كردوه، باوكی دو كوڕ و سێ كچه،
له‌سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه بۆ خوێندن روی له‌حوجره كردوه، به‌مه‌به‌ستی فێربونی
خوێندنه‌وه‌ی قورئان، پاشان نێردراوه‌ته قوتابخانه‌ی فه‌یسه‌ڵیه.