سەرۆکی حیزبێک؛ سحری رەشم لێکراوە تا واز لە سیاسەت بهێنم

هەمەرەنگ 08/09/2020

Alternate Text

سەرۆکی حیزبێکی جەزائیری رایدەگەیەنێت، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا سحری رەشی لێکراوە.

نیعمە ساڵحی، سەرۆکی حیزبی ( دادپەروەری و راگەیەندراو)، لە پۆستێکی فەیسبوکدا بڵاویکردووەتەوە، لەلایەن نەیارەکانی و حیزبەکانی دیکەوە، لە رێگەی گەورە ساحیرەکانی جیهانەوە، سیحری رەشی لێکراوە تا بکوژرێت و لە ژیانی سیاسی دووربکەوێتەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەم کارە لەلایەن ئەو کەسانە کراوە کە ئیرەییان بە سەرکەوتووی حیزبەکەی بردووە. 

بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە، بەشێکی بە شتێکی کۆمیدی وەسفیانکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا