بەغدا لەبارەی ناردنی مووچەی ئەم فەرمانبەرانەی هەرێمەوە بڕیاریدا

کوردستان 08/09/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری رەوانەکردنی موچەی مانگەکانی (٤، ٥، ٦، ۷ و ۸) فەرمانگە فیدڕاڵیەکانی (رەگەزنامە، نفوس، پاسپۆرت و نشینگە)ی هەرێمی کوردستانی واژۆ کرد و بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا پارەی هەر پێنج مانگەکە رەوانەی هەولێر بکرێت.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی ناوخۆ فیدڕاڵییان کردوە و دوا ئەنجامی پرسی موچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەکانیان وەرگرتوە کە بەغدا واژۆی لەسەر ناردنی پارەکە کردوە و بۆهەر مانگێک یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت.

راشیگەیاندووە، پێویستە حکومەتی هەرێم بێ لێبرین موچە ئەو پێنج مانگە دابەشبکات و هیچ بیانوییەک نیە بۆ لێبرین یان دواخستنی موچەی ئەو فەرمانگانە چونکە سەرەڕای ئەوەی ئەو پارەیەی بەغداد دەینێرێت،  داهاتی ئەو فەرمانگانەش لای حکومەتی هەرێمە و بۆ بەغداد ناگەرێتەوە. بۆیە هەر بریارێک بۆ کەمکردنەوەی موچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵیانە لەلایەن هەرێمەوە لێپرسینەوەی لێدەکەوێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا