عەلی حەمە ساڵح: هەر بارهەڵگرێک بێتە هەولێر ٣٠ ھەزار دیناری لێوەردەگیرێت

کوردستان 08/09/2020

Alternate Text

سەرۆکی لێژنەی دارایی و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ھەر بارھەڵگرێک بێتە ھەولێر٣ تەن زیاتری پێبێت ٣٠ ھەزار دیناری لێوەردەگیرێت.

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی گۆڕان و سەرۆکی لێژنەی دارایی و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، ھەر بارھەڵگرێک بێتە ھەولێر٣ تەن زیاتری پێبێت ٣٠ ھەزار دیناری لێوەردەگیرێت، بەرنامە ھەیە لەشارەکانی دیکەش دابندرێت بەم نرخە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەر خاڵێکی سنوری بە ١١ کۆمپانیا پارە لە ھاوڵاتی وەردەگرێت، لە بازگەکانیش وەربگیرێت، ئەمە کاریگەریی لەسەر گرانبوونی کاڵا ھەیەو بارگرانییە لەسەر ھاوڵاتی.

جەختیشیکردووەتەوە، لە بەدواداچونی ئەم دۆسیە بەردەوام دەبین، ھیوادارین بگاتە ئەنجام دەشڵێت، جگە لەوەزیری ناوخۆ، دۆسییەکە دراوەتە داواکاری گشتیش.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا