سایتی (BMC) ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەفدی هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

کوردستان 08/09/2020

Alternate Text

وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان شاندی حكومه‌تی عیراقی له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد.

سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند لەپاش گەیشتنیان بۆ بەغدا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠ یەكەم كۆبوونەوەی فراوانی هەردوو وەفدی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لە ‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان، بە‌تایبە‌ت پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم و چۆنییە‌تی جێگیركردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە‌ڕێوە‌چوو.

سە‌میر ھە‌ورامی وتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەی تایبەتمەند و لاوەكی دروست بكرێن بۆ چڕكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی پرسەكانی؛ نەوت و گاز، شایستە داراییەكان، كارەبا، دەروازە سنوورییەكان و قەرزەكان.

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئە‌وە‌شی راگە‌یاند، كە‌ چاوەڕوان دەكرێت ئەم لیژنانە سەرەنجامی بەدواداچوون و گفتوگۆكانیان لەبەر رۆشنایی بڕگە و ماددە‌‌كانی دەستوری عێراق بخەنە بەردەستی وەفدی باڵای هەردوولا بۆ ئە‌وە‌ی رێككە‌وتنیان لە‌بارە‌وە‌ بكرێت.

 ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا، كە‌ حكومە‌تی ھە‌رێم ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵی سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و داھاتی دە‌روازە‌ سنورییە‌كان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا