وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای
سلێمانی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
كاروان محه‌مه‌د له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه كه تێیدا
هاتووه، "له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایت
و پێویسته ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنه‌وه و له‌ماڵ بمێنه‌وه و له‌ئه‌گه‌ری
خراپبونی باری ته‌ندروستیت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا بكه‌ن".
وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی بە‌وه‌شكردوه،
به‌هیوایه به‌سه‌لامه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیه تێپه‌ڕێنێت.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێم، تا ئێستا له هه‌رێم ٣٢ هەزارو ٩٩٨ توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌و
ژماره‌یه‌ش ٢٠ هەزارو ٩٢٣ كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و هەزارو ٢٣١ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.