هێرش دەکرێتە سەر ئۆتۆمبێلی هونەرمەندی کورد، بڵند عەبدوڵا و سەرجەم کەلوپەلەکانی دەدزرێت.
بڵند عەبدوڵا، گۆرانیبێژی کورد، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە دەردەکەوێت جامی ئۆتۆمبێلەکەی شکێندراوە، و نووسیویەتی، تەنها دوو سەعات سەیارەکەم لە پارکی تایبەت دانەنا، جوان جوان بۆیان چۆڵ کردین بە هەمو جەنتا و تەواوی کەل و پەلەکانمان.
روونیشیکردووەتەوە، هەموو شتێکی سەر ئەم زەمینە قەرەبوو دەکرێتەوە تەنها گیانمان نا، ئێستاش هاتم سەیارەی ترم وەرگرت و بەردەوام دەبین کە گەشتەکەمان.