ژماره‌یه‌ك تیرۆرست له‌ سلێمانی ده‌ستگیركران

کوردستان 08/09/2020

Alternate Text

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، چوار تیرۆریستی پلە باڵایان ده‌ستگیركردووه، كه‌ دوو كه‌سیان به‌هه‌ماهه‌نگی بوون له‌گه‌ڵ دژه‌ تیرۆری سلێمانی و له‌و پارێزگایه‌ ده‌ستگیركراون.

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، هێزه‌كانی ده‌زگای دژه‌ تیرری عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دژه‌ تیرۆری سلێمانی، دو كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ هه‌ردوكیان به‌پێی مادده‌ی ٤ی تیرۆر داواكراوبوون و یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای رێكخراوی چه‌كداری داعشه‌.

راشیگەیاندووە، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كار و چالاكیه‌كانیاندا، ده‌زگای دژه‌ تیرۆی عێراق شه‌وی رابردوو دوو تیرۆرستیان له‌ قه‌زای فه‌للوجه‌ ده‌ستگیركردووه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا