مەلا بەختیار رایگەیاند، لێرەو لەوێ دەبیستمو دەخوێنمەوە
كە گوایە من ئاگام لە كتێبەكەی (شیهاب كەریم)ە، هەموو لایەك دڵنیا دەكەم، كە دوورو
نزیك پێش چاپكردنی كتێبی ناوبراو نەدیومەو نە زانیویشمە كتێب دەنوسێت.
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و
بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، كتێبی خۆم بەڕێوەیە ئاگام لە كتێبی تر
نییە، لێرەو لەوێ دەبیستمو دەخوێنمەوە كە گوایە من ئاگام لە كتێبەكەی (شیهاب كەریم)ە.
مەلا بەختیار لە رونکردنەوەکەدا دەشڵێت، "هەموو
لایەك دڵنیا دەكەم كە دوورو نزیك پێش چاپكردنی كتێبی ناوبراو، نەدیومەو نە زانیویشمە
كتێب دەنوسێت، خۆم قەڵەمم هەیە هەزار بەقەد شیهابو خەڵكی وەكو شیهاب، راستیو زانیاریم
لایە بەڵگەم هەیە".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هەتا ٢٠/٩ كە فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەست پێدەكات، كتێبەكەی خۆم (لەبری بیرەوەری)
بڵاودەكەمەوە، كە نە رقو نە خۆشەویستی لە كتێبەكەدا رەنگی داوەتەوە، بەڵام دەیان
راستیو روداوی نەزانراوم، بەبەڵگەوە شەنو كەو كردووە".
راشیگەیانددووە، سەیریشە هەیە پێی وایە، مێژوو
موڵكی ئەوانە ناكرێت لە روانگەی ترەوە بخوێندرێتەوە، هیچ سەركردەو حیزبێك پشتبەندی
نوسینی مێژووی نوێی نییەو نابێت.
ئاشکراشیکردووە، كاتیشی هاتووە دەرگای روانگە جیاوازەكان،
بكرێتەوە، دادگای مێژووش كەس نابوێرێت، لە ناو دونیای سیاسەتیشدا فریشتەیەك نادۆزیتەوە،
بەڵام شەیتان زۆرە.