کۆمەڵی ئیسلامی: فشارەکانمان لەسەر حکومەت زیاد دەکەین

کوردستان 08/09/2020

Alternate Text

ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، فشارەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێم زیاد دەکەن بۆ ئەوەی حکومەت بەدەم داخوازیی و داواکاریی خەڵکەوە بێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی جەخت لەوە دەکاتەوە دەبێت حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەغدا هەوڵی گەیشتن بە رێکەوتن بدات بۆ ئەوەی بتوانێت مانگانە موچەی فەرمانبەران دابین بکات.

ئەنجومەنی کۆمەڵی ئیسلامی باسی لەوەشکردوە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان وعێراق بەردەوام بێت لەسەر کارەکانی و سوربێت لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی کۆمەڵ.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ئێستادا شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کردوە بۆ ئەوەی لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتوودا لەگەڵ حکومەتی عێراق بگاتە رێککەوتن.






ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا