هاوسەرۆکی یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا،
ئەمڕۆ سێشەممە پەتاکەی تێپەڕاند و نوسینگەکەشی رایگەیاند، "دۆخی تەندروستی زۆر
باشە".
نوسینگەی راگەیاندنی
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەمممە
"بافڵ تاڵەبانی کۆرۆنای تێپەڕاند و دۆخی تەندروستی زۆرباشە".
٢٧ی ئابی ٢٠٢٠،
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا
بووە، وەک ھەر کەسێکی دیکە، خۆی کەرەنتینەکردوە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکات.