بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی
سلێمانی لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگەیەنراوێکی
بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا
هاتووە "لەبەر پابەند نەبوونی هاوڵاتیان بە تۆماری ئەلکترۆنی، بۆ ماوەیەکی کاتی سەرەگرتنی تۆماری ئەلکترۆنی
رادەگرین".
لە بەشێکی دیکەی
راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە" تۆماری ئەلکترۆنی هۆکارێک بوو بۆ ڕێکخستنی کاتی
سەردانیکردنی هاوڵاتیان بۆ رایکردنی مامەڵاکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و دوا
نەکەوتنیان لە رایکردنی مامەڵەکانیان".