رەحمان غەریب لەگەڵ ستافی دەنگی ئەمریكا کۆبوەوە

کوردستان 08/09/2020

Alternate Text

رەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ پیشوازی لە ستافی دەنگی ئەمریكا كردووە.

ناوبراو ئەوەشی ڕونکردۆتەوە" دڵشاد ئەنوەر و رەفیقەكانی كچان و كورانی رۆژنامەنوس لە رادیۆی دەنگ لە گەرمیان، سەرباری ئەركی پێشەییان دەستپێشخەری مەدەنی جوانیان هەیە بۆ شارەكەیان، ئەم پۆستە فریام ناكەوێت، باسی بكەم".

ئەوەشی نوسیووە " كە باس لە رۆژنامەنوسی پرۆفیشناڵی سەربەخۆ دەكرێت، ناوی دێتە ناو ناوان، راپۆرتەكانی هاورێم (دڵشاد ئەنوەر) تایبەتن، ئەو دانانیشێ بە دیار كۆنگرەی رۆژنامەنوسییەوە تا زانیاری دەستبكەوێت، خۆی دەگەڕێت، پەیدای دەكات".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا