Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

کوردستان

بینراو 4092

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە.

لە راگەیەنراوەکەی پاسپۆرتی سلێمانیدا هاتووە کە" موچەی مانگەکانی (٤ و ٥ و٦ و ۷ و ۸)ی فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی هەرێم رەزامەندی لەسەردرا لەدوو ڕۆژی داھاتوودا مووچەی بەڕێوبەرایەتیەکانی (ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەو نوسینگەی زانیاری) دابەش دەکرێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو" لیوا(چەتۆ ساڵح)بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم بە هەوڵی ئەوان، توانرا کێشەی موچەی ئەفسەر و کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیان چارەسەر بکرێت".

ئەوەشیان ڕونکردۆتەوە "ئەو بەڕێوبەرایەتیانەی کە لەسەرەوە ناویان هاتووە لە دوو ڕۆژی داهاتودا دەتوانن موچەکانیان وەربگرن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP