وەزارەتی کارەبای هەرێم گرێبەستێكی بە بەهای زیاتر لە سێ ملیار
دینار لەگەڵ کۆمپانیایەک بۆ پڕۆژەی راكێشانی كێبڵی ئازادیی نوێ لە هەولێر، واژۆکرا.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، گرێبەستێکیان لەگەڵ
كۆمپانیای شاندز واژۆكرد بۆ راكێشانی پرۆژەی كێبڵی ئازادیی نوێ – رووناكی 33 كەی
ڤی، بە گوژمەی سێ ملیار و 23 ملیۆن و 407 هەزار دینار.
لە ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، بڕیارە لە ماوەی ١٢٠
رۆژدا، پڕۆژەكە جێبەجێ بكرێت.
وەزیری كارەبا سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوكارییەی بۆ
جێبەجێكردنی پرۆژەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا پێشكەشی وەزارەتیان كردووە.