قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
و مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووونەوە.
بەپێی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەمێک پێش ئێستا
کۆبوونەوە.
هەر بە پێی راگەیاندنەکەی ئەنجومەنی وەزیران کە کەمێک پێش ئێستا بڵاویانکردەوە لە
كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندەییەكان كرایەوە كە پێكەوە بە رۆحی یەك
تیمی داخوازیی وداوكارییەكانی گەلی عێراق جێبەجێ بكەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەکەدا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە گەرمی پیشوازی
لە قوباد تالەبانی کرد و هاوکات باسی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا كردەوە
بۆ روبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەكان.
هاوکات باس لە سەرجەم ئەو ڕێکارانە کرایەوە
بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکات تێپەراندنی قەیرانی دارایی
بەتایبەت لەم دۆخەدا كە نرخی نەوتی نیودەوڵەتی داشکاندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە
بینیووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان سەردانی بەغدادیان کرد، تایبەت بە پرسی شایستە داراییەكانی ھەرێم و
چۆنییەتی جێگیركردنیان لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دا.