دوای شەش مانگ لە قەدەغەكردنی ئەمڕۆ سەردانیكردنی بەندكراوان لە چاكسازییەكانی
هەرێمی كوردستان دەستیپێکردەوە.
بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی کار و کاروباری
کۆمەڵایەتی "دوای راگرتنی نزیكەی شەش مانگ لە سەردانی كردنی كەسوكاری
بەندكراوان لە چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان بۆلای بەندكراوەكانیان، ئەمرۆ سێ
شەممە بە فەرمی سەردانیكردن بۆ كەس و كاری بەندكراوەكان كرایەوە".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "بەپێی ئەو رێنماییانەی كە لە
لایەن وەزارەتی كارەوە دەركراون بۆیان و بە پابەندبوون بە رێنماییە
تەندروستیەكانەوە، رۆژانە ١٠٠ بەندكراو دەتوانن كەس و كاریان سەردانیان بکەن".
دەقی راگەیەنراوەکە:
دوای ڕاگرتنی نزیکەی ٦مانگ لە سەردانی کردنی کەس و کاری بەندکراوان لە
چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ لای بەندکراوەکانیان ئەمرۆ سێ شەممە ڕێکەوتی
٢٠٢٠/٩/٨ بە فەرمی سەردانیکردن بۆ کەس و کاری بەندکراوەکان کرایەوە بەپێی ئەو
ڕینماییانەی کە لە لایەن وەزارەتی کارەوە دەرکراون بۆیان.
بە پابەندبوون بە
ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە شایانی باسە ڕۆژانە ١٠٠ بەندکراو دەتوانن کەس و کاریان
سەردانیان بکەن و بۆ هەر بەند کراوێک سێ کەس ڕێگە پێدراوە بێتەلای بەمەرجی
پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان بە بەستنی ماسک و دەستکێش.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.