جارێکی دیکە ناوچە سنوریەکانی هەرێم بۆردومانکرا

کوردستان 08/09/2020

Alternate Text

ئاگر لە بناری چیای گارە سەر بە قەزای ئامێدی کەوتووتەوە بەهۆیەوە رێژەیەکی زۆر لە رەز و باخی ھاوڵاتیان سوتاون.

بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێشنیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە  ئاگر لە بناری چیای گارە سەر بە قەزای ئامێدی کەوتووتەوە، بەپیی زانیاریەکانی (BMC) بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوان و رەز و باخی ھاوڵاتیان سوتان.

هاوکات رێژەیەکی زۆر لە رەز و باخی ھاوڵاتیان سوتاون و زیانێکی زۆریش بە سروشی ناوچەکە کەوتوو، تا ئێستاش بە تەواوی ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیا و ئێران لە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان رێژەیەکی زۆر لە بەرهەمی کشتوکاڵیەکانی هاوڵاتیان زیانیان پێگەیشتووە، سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا چەندین کەس بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە گیانیان لەدەستداوە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا