وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هاتە دەنگ

عێراق 09/09/2020

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد بۆ ئەم قۆناغەیە.

ئەحمەد مەلا تەلاڵ، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێککەوتنی  نێوان هەرێم و بەغداد کاتییە و بۆ ئەم قۆناغەیە تا ئەو کاتەی بڕیار لە پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت.

ئاشکراشی کرد، دوای پەسەندکردنی بودجە چارەسەری کێشەکان دەچێتە چوارچێوەی بودجەوە و هەمانگی هەردوو لا بەردەوام دەبێت.

وتەبێژەکەی حکومەتی عێراق وتیشی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە بودجە بکات و رەوانەی پەرلەمانی بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا