بەهۆی زۆربوونی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەندروستی هەڵەبجە قاوشی نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ چارەسەر بەکاردەهێنێت.
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی زۆری نەخۆش و نەمانی شوێن و نەبوونی بێد لەنەخۆشانەی وەفا، لەئێستادا بڕیار درا کە پلانی دوو جێبەجێ بکرێت کەئەویش بریتیە لە قاوشی نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و بەرکەوتووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا .
داوایشیکردووە، هەرکارمەندێک خوازیاری خزمەتکردنە لەئێستادا دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات رێز لەماندوبونتان دەگرین سوپاستان دەکەین.