بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسایەک بکات.
پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر دوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای لەخۆگرتنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.