ڤیدیۆ: رۆناڵدۆ ١٠٠هەمین گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمارکرد

وەرزش 09/09/2020

Alternate Text

شەوی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ١٠٠ هەمین گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمارکرد.

شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی پرتوگال و سوید بەیەکگەیشتن و و یارییە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەری هەڵبژاردەی پرتوگال کۆتایی هات.

هەردوو گۆڵەکەی پرتوگال لەلایەن هێرشبەری هەڵبژاردەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆمارکران، بەمەش بووە ١٠٠ و ١٠١هەمین گۆڵی نێودەوڵەتی یاریزانەکە، لە مێژووی یاریکردنیدا.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا