پیاوێکی"رەزیل"پارەکانی لە شوێنێکی سەیردا دەشارێتەوە

هەمەرەنگ 09/09/2020

Alternate Text

پیاوێکی میسری برێکی زۆر پارە لەناو سکیدا دەشارێتەوە و پزیشکان شۆک دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنەی پیاوێک بڵاوکراوەتەوە، کە بڕێکی زۆر پارەی قووت داوە و دواتر لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە بۆی دەرهێنراوەتەوە.

پزیشکان رایانگەیاندووە، نەخۆشەکە هەستی بە ئازاری زۆر کردووە لە سکیدا، کاتێک گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە دانی بەوەدا ناوە کە بڕێکی زۆر پارەی قووت داوە.

نەخۆشەکە دوای نەشتەرگەرییەکی چوار کاتژمێری چوار سەفتە پارەی لوولکراو لە سکی دەرهێنرا کە بڕەکەی شەش هەزار و ٤٠٠ جونەی میسری بووە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا