بەڕێوەبەری پۆلیسی
چەمچەماڵ رایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەمان لە كوشتنی دوو خوشك لەلایەن باوكیانەوە
لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، دەستمان بە گەڕان و لێكۆڵینەوە كردووە.
عەمید محەمەد
عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە (BMC) راگەیاند، "لەلایەن چەند كەسێكەوە ئاگادار كراوینەتەوە كە لە
ناحیەی (شۆڕش)ی سەر بە چەمچەماڵ، باوكێك دوو كچی خۆی كوشتووە و هەڵاتووە، ئێمهش
دهستمان به لێكۆڵینهوه كردووه".
بەڕێوەبەری پۆلیسی
چەمچەماڵ وتیشی، "دوای ئاگادار کردنەوەیان ئێمە وەك پۆلیسی چەمچەماڵ دەستمان
بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ سۆراغی ئەو دوو خوشكە، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینمان لە
سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری ئەنجام داوە، ئێمهش وهك پۆلیس چووینە ماڵی ئەو دوو
خوشكە و بینیمان ئەوان و باوكیان لەماڵدا نەبوون".
عەمید محەمەد
عەبدی روونیشیکردەوە، "پێشتر دایكى ئهو دوو خوشكه لە باوكیان جیا بووەتەوە،
دۆسییەیەکیان لە توندووتیژی دژی ژنان لە چەمچەماڵ هەبووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، "هەموو بەڵگەو دەلیلەکان ئەوە دەسەلمێنن کە تاوانەکە کراوە، باوکەکە
دەرگای داخستووەو مۆبایلەکەی داخستووە، لە ئێستادا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ
دەرچووە".