جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دەڵێت، ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی
فه‌رمانبه‌ران له‌مكاته‌دا عه‌مه‌لی و مه‌نتقی نییه، ده‌كرێت ده‌وام به‌شێوه‌ی نۆره
بێت.
د.هێرش سه‌ید
سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لەباره‌ی
بڕیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە،
"ئه‌م بڕیاره‌ی كه ده‌ركراوه بۆ بارودۆخی ئێستا شتێكی "عه‌مه‌لی نییه،
مه‌نتقیش نییه" كه له ئێستادا بتوانرێت ده‌وام به‌و شێوه خه‌ستیه زیاد
بكرێت، ده‌بێت له‌ژێر ڕێكار و هۆكاری خۆپارێزی چڕ و پڕدا بتوانرێت قه‌ڕه‌باڵغی ته‌واو
دروست بكه‌یته‌وه و ده‌وام پڕبكرێته‌وه."
دەشڵێت،
"ده‌كرێت ده‌وام به‌شێوه‌ی نۆره بێت ، به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ئیش و كاری هاوڵاتیانیش
بڕوات پهكنهكهوێت به‌ڵام له هه‌مانكاتدا هۆكاری خۆپارێزی و مه‌سه‌له‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندی
ڤایڕه‌سی كۆرۆنا به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و حكومه‌تیش ده‌ستكراوه بێت له دابینكردنی
پێداویستی و پێدانی مووچه."
ڕاشیگه‌یاندووە،
" ئه‌م بڕیاردانه بڕیارێكی گشتگیره یان فره لایه‌نه كه ئێمه به‌ته‌نها
ته‌ندروستین، وه‌كو وتم به‌گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كان ده‌توانرێت له‌زۆر شوێن ده‌وام
ده‌ست پێبكاته‌وه به‌ڵام به‌ڕاستی ئێمه گره‌نتی ئه‌وه ناده‌ین ئایا جێبه‌جێده‌كرێت
یان ناكرێت له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه‌ش هه‌بێت و ڕێ و شوێن
بگیرێته‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌بڕیاری ته‌ندروستی جێبه‌جێناكه‌ن.
"
ئاماژەی بەوەشکردووە،
" ئێمه پێشتر ڕامانگه‌یاندبوو بارودۆخی ته‌ندروستی له سلێمانی جێگیره، ئێستاش
ده‌توانم هه‌روا بڵێم بارودۆخی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به كۆرۆنا له سلێمانی جێگیره،
راسته ناوبه‌ناو رۆژی وا هه‌یه له هه‌فته‌یه‌كدا ئاماره‌كان به‌رزده‌بنه‌وه
ئاماری تووشبوون و ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به‌ڵام وه‌كو ڕێژه‌ی تووشبوون ئێستا ئێمه
له‌سه‌ر هێڵێكی ئاسۆیی ڕێكداین كه ده‌توانم بڵێم بارودۆخه‌كه جێگیره به‌ڵام سه‌قامگیر
نییه."
به‌پێی دوایین
ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، تائێستا ٣٣ ھەزار و ٦٨٥ كه‌س له هه‌رێمی
كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه، ٢١ هه‌زار و ٢٤٤ كه‌سیان چاكبوونه‌وه
و ھەزار و ٢٤٦ كەسیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.