قائیمقامیه‌تی
سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانیان ده‌ستیان
به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری خانماندا گرتووه و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشداری
به‌خانمان ده‌دات.
قائیمقامیه‌تی
سلێمانی لە راگەیاندرواێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لیژنه‌ی چاودێری
بازاری سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له راپۆرتی كار و
چالاكیه‌كانی خۆیدا رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌سه‌ر چونی ماوه‌كه‌یانه‌وه و نه‌شیاوی
بۆ به‌كارهێنان، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (٢٠٠) پارچه كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆری
جوانكاری خانماندا گرتووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌ره‌سته جوانكاریانه تێیدابوه ماوه‌ی سێ ساڵه به‌سه‌رچووه،
به‌ڵام خاوه‌ن پێشانگای دابان به‌نیازبووه به‌سه‌ر خانمان و دوكانداره‌كاندا ساغی
بكاته‌وه.
لە
راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته
جۆراوجۆرانه‌ی بۆ جوانكاری خانمان به‌كارده‌هێنرێت له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی
روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌زیانی
ئه‌و كه‌ره‌ستانه، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی
سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی پێكهاته كیمیاییه‌كه‌یه‌وه، له‌كاتی به‌سه‌رچونی ئه‌و
كه‌ره‌سته‌ی خانمان بۆ جوانكاری به‌كاریده‌هێنن، زیان به پێستی ده‌موچاویان ده‌گه‌یه‌نێت
و ده‌بێته هۆی سوربوونه‌وه و دروستكردنی په‌ڵه‌ی ره‌شی بچوك و (ئیلتیهاب) كردنی
چوارده‌وری چاو، هه‌روه‌ها دره‌نگ چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی میكیاژه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
روونیشیکردەوە،
یه‌كێكی تر له زیانه‌كانی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكار خانمان، قه‌ڵه‌م لێوه كه له‌گه‌ڵ
خواردنی خوارده‌مه‌نیدا به‌شێكی تێكه‌ڵ به خوارده‌مه‌نیه‌كه ده‌بێت و ده‌چێته
گه‌ده‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بونی له‌شی خانمان.
له‌شكر حه‌مید،
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داو‌ا له خانمان ده‌كات، له‌كاتی
كڕینی پێداویستییه‌كانتان و بازاڕ كردن‌دا، به وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن
و به‌سه‌رچونی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و جوانكارییانه بده‌ن، له‌كاتی هه‌بونی گومان یان
ماوه به‌سه‌رچو له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (07708677777) په‌یوه‌ندی به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه بكه‌ن.