ریشاڵەکان جۆرێکن لە کاربۆھایدراتە ھەرس نەکراوەکان کە سودێکی زۆری ھەیە بۆ فسیۆلۆجی لەشی مرۆڤ و ھۆکارێکی گرنگە بۆ ڕێگریگرتن لە تووش بوون بە قەبزی ( Constipation).
پێویستی ڕۆژانەی لەش بۆ ڕیشاڵەکان بە گوێرەی تەمەن دەگۆڕێت، بۆ نمونە:
⚀ تەمەن ١-٣ ساڵ پێویستی بە ١٩ گرامە لە ڕۆژێکدا.
⚁ تەمەن ٤-٨ ساڵ پێویستی بە ٢٥ گرامە.
خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە rیشاڵ بریتین لە
-سەوزەوات
-میوە
-دانەوێلە وەک شۆفان
-ھەروەھا پاقلەمەنیەکان.
-هەر کوپێک لە دانەوێڵە نزیکەی ١٣ گرام ڕیشاڵی تێدایە.
سەرچاوە/د. ئاوات واژەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان.