"کازمی سەردانی هەرێم دەکات"

کوردستان 09/09/2020

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات مستەفا کازمی، لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی هەرێم دەکات.

هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا  مستەفا کازمی دێتە هەرێم بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسیی دەروازە نێودەوڵەتیەکان و سپاردنیان بە دەستەی دەروازە فیدراڵیەکان.

روونیشیکردووەتەوەئەمڕۆ بە شێویەکی نافەرمیی کۆپیەکمان  لە پرۆژە یاسای بودجە دەستکەوتووە، پەیوەست بە پشکیی هەرێم گۆڕانکاریەکی ریشەیی ئەوتۆ نابینرێ و نزیکە لە یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ ، رێوشوێنی زیاتر سەبارەت بە گێرانەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم خراوەتە ڕوو.

ئاشکراشی کردووە، یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۲٠ زیاتر بۆ ئەوەیە کە حکومەتی عێراق بە شیوەیەکی یاسایی دەستکراوە بکا نزیکەی ۲۷ ملیار دۆلاری تر قەزر بکات بۆ دابینیکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ئەو چەند مانگەی لە سالی ۲٠۲٠ ماوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا