پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایەی فەرمانبەران دەکات

کوردستان 09/09/2020

Alternate Text

پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای لە ئەستۆکردنی فەرمانبەران دەکات.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای لە ئەستۆکردنی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەپێی مادە دوو لە پڕۆژە یاساکە فەرمانبەر یان راسپێردراو بە راژەی گشتی بەهای ئەو زیانە لە ئەستۆ دەگرێتك کە موڵک و ماڵی دەوڵەت کەوتون بە ئەنقەست بێت یان بەهۆی پشتگوێخستن یان کەمتەرخەمیك یان سەرپێچیکردنی یاسا و بڕیار و پەیڕەو و رێنماییە بەرکارەکان.

لە مادەد 13ی پرۆژە یاساکە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ئەو یاسایە پیادە دەکرێت لەسەر گشت ئەو دۆسیانەی کە بەپێی یاسا بەرکارەکان لە ژێر لێکۆلینەوەن و بڕیاری لە ئەستۆ کردنیان بۆ دەرنەچوە، ئەوانەی بڕیاریان بۆ دەرچوە و بڕ و قیستەکانیان بە تەواوەتی وەرنەگیراوەتەوە، ئەوانەشی کە تائێستا دۆسیەی لێکۆلینەوەیان بۆ نەکراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا