وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیار لەبارەی ساڵی نوێی خوێندن دەدات و هەرێمی کوردستانی لێدەدردەکات.
بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە واژووی عەلی حەمید مخلف، وەزیری پەروەردەی پێوەیە، هاتووە، ١٣ی ئەیلول یەکەمین رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنە لە پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، پێویستە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بە گوێرەی رێنماییە پزیشکییەکان و خۆپارێزی بێت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.