وەزیری تەندروستی سەنتەری کۆرۆنای شاری زاخۆی بەسەرکردەوە

کوردستان 09/09/2020

Alternate Text

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی فریاکەوتن و سەنتەری کۆڕۆنا لە شاری زاخۆی بەسەرکردەوە.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە" ئەمڕۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و سەنتەری کۆڕۆنا لە شاری زاخۆمان بەسەرکردەوە".

ئەوەشی خستۆتەڕوو" لەگەڵ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و نەخۆشانی تووشبووی کۆڕۆنا لە ڕەوشی خزمەتگوزاریەکانمان پرسیەوە و هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ لە کێشە و گرفت و داواکاریەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و چارەسەری کۆڕۆنا کۆڵیەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا