کازمی سەردانی دەروازە نێودەوڵەتیەکانی سنوری ھەرێم دەکات

کوردستان 09/09/2020

Alternate Text

بە پێی راگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بریارە سبەینێ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شاری هەولێر بکات.

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی موستەفا کازمی پێی راگەیاندین، لە ئایندەیەکی نزیکدا مستەفا کازمی دێتە هەرێم و سەردانی شاری هەولێر دەکات.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا بە تەواوی کارنامەی سەردانەکەی دیار نیە بەڵام ئەگەرێکی بەهێز هەیە لە بەشێکی سەردانەکەیدا سەردانی دەروازە سنوریەکانی هەرێمیش بکات.

هاوکات هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، مستەفا کازمی دێتە هەرێم بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسیی دەروازە نێودەوڵەتیەکان و سپاردنیان بە دەستەی دەروازە فیدراڵیەکان.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا