وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری
٢٤کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپیی ئامارەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤ههزار و ٢٤٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤
کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٢٤٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٧٥کەسیش
گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سێ هەزار و ٦٦٩حالەتی
توشبوانی ڤایرۆسەکە چاکبوونەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢٧٣ ههزار و ٨٢١ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت
هەزار و ٧٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.