نوێترین وێنەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبێتەوە
و کەبە تەندروستیەکی باش دەردەكەوێت.
کۆسرەت رەسوڵ علی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی وبەرژەوەندی یەكێتیی
وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبێتەوە کە بە تەندروستیەکی زۆر باشەوە
دەردەکەوێت.
وەك لەوێنەی بڵاوكراوەدا دەردەكەوێت کە ناوبراو تەندروستیەکی باشی
هەیە، وێنەکەش لەماڵەکەی خۆی گیراوە.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی شیواشۆکی گەورەی سنووری
قەزای کۆیە لەدایک بووە، هاوکات پیشتر جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بووە.
ناوبراو ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە شۆڕشی نوێی گەلی کورددا و هەمیشە
ناوی لە ڕیزی شۆڕشگێڕە ئازا ونەترسەكاندا هاتووە، چەندین جار بەسەختی برینداربووە
لە ساڵی ١٩٩١ دا بووە بەلێپرسراوی بەرەی کوردستانیی سنوری پارێزگای ھەولێر، ساڵی
١٩٩٢ بووە بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و لە ساڵی ١٩٩٣ تاکو ساڵی ١٩٩٦ دەبێتە
سەرۆکی دووەم کابینەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دواتریش بووە
بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان-ئیدارەی سلێمانی تاکوو
ساڵی ٢٠٠١، ئێستاش سەرۆكی بەرزترین ئۆرگانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە.