وێنەی ئەو دوو خوشکەی گومان دەکرێت لەلایەن باوکیانەوە کوژرابن بڵاوکرایەوە

کوردستان 09/09/2020

Alternate Text

وێنەی ئەو دوو خوشکەی کە لە ناحیەی (شۆڕش)ی سەر بە چەمچەماڵ گومان دەکرێت لەلایەن باوکیانەوە کوژرابن، بڵاوکرایەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی (BMC) و ئەو وێنانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراونەتەوە، وێنەی ئەو دوو خوشکەیە کە لە ناحیەی (شۆڕش)ی سەر بە چەمچەماڵ گومان دەکرێت لەلایەن باوکیانەوە کوژرابن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند، دەستیان بە گەڕان و لێكۆڵینەوە كردووە، بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان و سەرئەنجام پاش گەرانێکی زۆر دۆزرانەوە.

پێشتریش عەمید محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە (BMC) راگەیاند، "لەلایەن چەند كەسێكەوە ئاگادار كراوینەتەوە كە لە ناحیەی (شۆڕش)ی سەر بە چەمچەماڵ، باوكێك دوو كچی خۆی كوشتووە و هەڵاتووە، ئێمه‌ش ده‌ستمان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد لەسەر روداوەکە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا