بڵێسە جەبار فەرمان: پەرلەمان ڕۆڵی تەماشەکەرێک زیاتر نابینێت

کوردستان 09/09/2020

Alternate Text

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر هەڵوێستەکانی پەرلەمانی کوردستان هاتەدەنگ و دەڵیت" پەرلەمان ڕۆڵی تەماشەکەرێک زیاتر نابینێت".

بڵێسە جەبار فەرمان, ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە "پەرلەمانی کوردستان تەنھا تەماشاکەرە ئامادە بوونی ھەردوو وەزیری دارای و وەزیری پلاندانانی عیراق لە پەرلەمانی عیراق دا بۆ وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارە زارەکیانەی لە لایەن پەرلەمەنتارانەوە ئاراستەیان کرابوو".

ئەوەشی خستۆتەڕوو" سەرباری ھەموو ئەو قەیرانانەی وڵاتی عیراق پێیدا تێدەپەرێ، بەڵام پەرلەمان و لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان بە کاری چاودێری خۆیان ھەڵدەستن، چەندەھا وەزیر استجواب کراون".

 ئەوەشی ڕونکردۆتەوە "ھەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەل عیراق دا، ھەڵبژاردن و تەشکیلی پەرلەمان و حکومەت تێیدا مێژویەکی درێژتری ھەیە، دەبوایا شێوازی کارکردنی پەرلەمانی تێیدا کاریگەرتر بوایا ھەرواھا دیموکراسیەت و شەفافیەت بەرجەستە بوایا".

جەختیشیکردۆتەوە "پێویست بوو رۆڵی پەرلەمان کاریگەرتر و بەرجەستەتر بێت و رێگا بە پێشێڵ کردنی یاسا نەدرایا ئەوەتا دەبینین چەندەھا پێشێڵ کاری لەلایەن حکومەتەوە ئەنجام دەدرێت کە دەرکەوتەترینیان بڕینی موچەی موچەخۆرانە و پەرلەمان ڕۆڵی تەماشاکەری ھەیە و بێھەڵوێستە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا