ئارێز عەبدوڵا: هەڵبژاردن لە ناوچە جێناکۆکەکان مەترسیدارە

کوردستان 09/09/2020

Alternate Text

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵوێستی لایەنە کوردستانیەکانی لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە خستەڕوو و رایگەیاند" هەڵبژاردن لە ناوچە جێناکۆکەکان مەترسیدارە"

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە (BMC)راگەیاند، لایەنە کوردیەکان ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشوەختە بە ئاسایی دەبینن بەڵام سەبارەت بە ناوچە جێناکۆکەکان مەترسیدارە".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەگەڵ یاساکە کێشەمان هەیە و ڕێک نەکەوتووین کە ناوچە جێناکۆکەکان دەکرێت بە بازنە بازنەی زۆرەوە کە ئەمەش نەک بە تەنها بۆ لایەنە کوردیەکان بەڵکو بۆ لایەنە عێراقیەکانیش مەترسیدارە و بەباشی نابینن".

ڕونیشیکردەوە" ئێمە لەگەڵ ئەوەین بە پێی پارێزگاکان بێت ولەو ناوچانەش دابەش نەکرێت کە بێگومان لایەنە عێراقیەکانیش لەسەر هەمان بۆچوونن بەڵام ئەوەیە ئەوان لەبەر ئەو بارودۆخەی کە پێیدا تێدەپەڕن ناتوان هەڵوێستی ڕونی خۆیان ئاشکرا بکەن".

ئەمە لەکاتێکدایە بریارە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختە لەو وادەی دیاریکراو لە شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا