دوای توشبوونی ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی
و ئابووری هەرێم بە کۆرۆنا، لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە و پلەی گەرمی
لەشی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی بە (BMC) راگەیاند، "پلەی گەرمی ئاواتی شێخ جەناب
بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە،بارودۆخی تەندروستی تا رادەیەک ناجێگیرە".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، "دوای تووشبوونی وەزیری
دارایی بە کۆرۆنا هەر لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە کردووەو چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە سەرھەنگ
غەریب وتەبێژی وەزارەتی دارای و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی ٧ی ئەیلولی
٢٠٢٠، رایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش سەفەری شاندی
دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا، دەرکەوت ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی وئابوری
حکومەتی هەرێم کوردستان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە بەشداری شاندی دانوستانکاری
هەرێم ناکات بۆ چوون بۆ بەغدا.