کەمێک لەمەوبەر مستەفا کازمی لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی ئەیلول، بۆ یەکەمجار دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
بڕیارە کازمی جگە لە شاری هەولێر سەردانی زاخۆ و سلێمانیش بکات.
هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، مەبەستی سەردانەکەی کازمی بۆ هەرێم بەستنەوەی دەروازەکانی هەرێمە بە بەغدادەوە.