سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، وەزارەتی شارەوانی رەزامەندی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گۆڕستانەکەی سلێمانی دەربڕیوە.
توانا کەمال، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گۆڕستانەکەی شاری سلێمانی.
روونیشیکردەوە، پێویست دەکات لەدوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە ، بەدیلی دیکە هەبێت، چونکە پێویستە شارەوانی بیر لە مێژووی شارێک بکاتەوە.