خێرخوازێک لە بەخشینی پارە بۆ نەخۆشخانەی کۆرۆنا پاشگەز دەبێتەوە

کوردستان 10/09/2020

Alternate Text

قائیمقامیەتی سەیدسادق رایدەگەیەنێت، بڕی ئەو پارەیەیان بۆ خێرخوازێک گەڕاندووەتەوە کە بۆ نەخۆشخانەی کۆرۆنا بەخشیبووی بەڵام دواتر پەشیمانبووەوە.

بە گوێرەی نوسراوێک، کە واژووی دیاری رەفیق، قائیمقامی سەیدسادقی پێوەیە، بڕی ١٠هەزار دۆلاریان بۆ خێرخوازێک بە ناوی حاجی عەبدوڵا عەزیز گێڕاندووەتەوە، کە پێشتر بەخشیبووی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە قەزاکە، بەڵام دواتر پەشیمان بووەوە.

ئەوەش ئاشکراکراوە، سێ خێرخوازی دیکە لەسەر ئەرکی خۆیان بڕی ئەو ١٠هەزار دۆلارەیان گەڕاندووەتەوە.

هاوکات لە وەڵامی ئەو نوسراوەدا حاجی عەبدوڵا عەزیز رایگەیاندووە، دوای چەند رۆژێک بۆم دەرکەوت بە دانپیانانی یەکێکیان لە لیژنەکە بڕی ‌۲۷ دەفتەر دۆلاریان کۆ کردۆتەوە هەمان کەس پێی وتون پارەیەکی باش کۆ دەکەینەوە لە خێر خوازان بەشێکی خەرج دەکەین بۆ نەخۆشخانەکە وە بەشێکی دابەش دەکەین بۆ خۆمان. یەکێک به نهێنی پێی ڕاگەیاندم کە ناوی نەهێنم لە شەوی یەکەمەوە بڕیاری دابەشکردنی پارەکەیان داوە چی زیاد بوو بەشی بکەن بۆ خۆیان.

روونیشیکردووەتەوە، هۆکاری سەندنەوەی پارەکەم لەو لیژنەیە سەلماندم بۆ دانیشتوانی بە شەرەفی سەیسادق کە لیژنەکە پارەیەکی زۆریان لا ماوەتەوەو خواردوویانە. وە هەروەها هیچ نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا درووست نەکراوە تەنها نۆژەن کردنەوەی نەخۆشخانەی سەیدسادق کە لە پێشتردا بوونی هەبووە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا