وەزارەتی پەروەردە ساڵی نوێی خوێندنی لە هەرێمی کوردستان دیاریکرد.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، ٢٧ی ئەیلول دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی.
روونیشیکردەوە، ١٠ی تشرینی یەکەم ، یەکەمین رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە بۆ قۆناغی یەکەم و دووەمی سەرەتایی لەناو قوتابخانەکاندا.
ئاشکراشی کرد، خوێندکارانی سێ تا ١١ی ئامادەیی بە شێوازی ئۆنلاین دەخوێنن.