لیژنە پەیوەندیەكان و ڕەوەندی كوردستانی لەپەرلەمانی
كوردستان سوپاسی فەرەنسا دەكات لەبەرامبەر ئەوەی مێژوو دۆزی كوردیان خستووەتە نێو
پرۆگرامی خوێندنەوە.
دوای كۆبونەوەی لیژنە پەیوەندیەكان و ڕەوەندی
كوردستانی لەپەرلەمانی كوردستان بڕیاردرا، سوپاس و پێزانین پێشكەش بەنوێنەرایەتی وڵاتی
فەرەنسا بكرێت لەهەرێمی كوردستان، لەبەرئەوەی مێژوو و دۆزی كوردیان وەك وانەی خوێندنی
قۆناغی ئامادەیی بۆ پرۆگرامەكانی خوێندن زیادكردووە".
سەرەتای ئەم هەفتەیە میدیاكانی فەرەنسا بڵاویان
كردەوە، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١، دوو لاپەڕەی كتێبی مێژووی دواین قۆناغی ئامادەیی
تایبەتكراوە بە مێژووی كورد و خەباتی پێشمەرگەو یەپەگەو پەیەدە، پێشتر ئەو بابەتانە
لە نێو پرۆگرامی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتەدا نەبوون.