Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هۆکارەکانی قەبزی

تەندروستی

بینراو 378

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

قەبزی، بریتیە لە دەرنەچوونی پاشەڕۆ(پیسایی) بۆ ماوەیەک زیاتر بێت لە سێ ڕۆژ، یان دەرچوونی پیسایی زۆر رەق و ووشک و کردنی فشارێکی زۆر و ھەبوونی ئازار، بە شێوەیەکی بێزارکەر.

نیشانەکانی قەبزی:
ئازاری سک ، ھەڵئاوسانی سک ، دڵ پڕبوون، بوونی دەنگی ناوسک، ھەندێک جار درووست بوونی نیشانەکانی مایەسەری و برین لە کۆم؛ وەکو ئازاری کۆم و خۆێن بەربوون و خوران و سوتانەوەی کۆم.

ھۆکارەکانی قەبزی:

* خواردنی ناھەوسەنگ، کەم خواردنی سەوزە و ڕیشاڵەکان و کەم خواڕدنەوەی ئاو
* تەمبەڵی و نەجوڵان و وەرزش نەکردن.
* نەبوونی کات و شوێن بۆ سەرئاو کردن.
* تەمبەڵی غودە، تێکچونێ ھۆڕمۆنی.
* ھەڵکشانی تەمەن ، زۆر بەکارھێنانی حەبی رەوانی و ھەندێک جۆر دەرمان بە بێ پرسی دکتۆر.
* بوونی کێشەی ئەندامی لە کۆڵۆن وەکو؛ گرێ، تەسک بوونەوە .

#چارەسەری:-
" خواردنی سەوزەو ڕیشاڵەکان ، خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە.
" وەرزش کردن و ھەبوونی جوڵەی ڕۆژانە
" خەوتن بۆ ماوەی پێویست لە شەوو ڕۆژدا، ڕێکخستنەوەی کاتی نوستن، خۆ بەدوور خستن لە نەنووستن تا بەرەبەیان.
" بێ پرسی دکتۆر ھیچ دەرمانێک بەکارمەھێنە، لەکاتی بەردەوام بوونی قەبزی و بینینی خون لە کۆم سەڕدانی نەحۆشخانە یان پزیشکێک بکە.

تەندروست بن

دکتۆر
شیرکو عباس نادر
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەشتەرگەری بە نازوور

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP